به‌هه‌شت جێگای خۆشی و شادییه، خوای گه‌وره بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی ئاماده‌ی كردووه كه نه هیچ چاوێك بینوێتی و نه هیچ گوێیه‌ك بیستویه‌تی و وه به خه‌یاڵی دڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه.
Author: ئه‌یوب عه‌لی قازانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
گه‌شتی تامه‌زرۆیان: كۆمه‌ڵێك چیرۆك وئامۆژگارییه هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ دامه‌زراوی له‌سه‌ر دین...
Author: موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
بێ گومان خوێندن و زانینی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم یه‌كێكه له‌و پێویستیانه‌ی كه ده‌بێت موسڵمان بیزانێت،چونكه فێربوونی ئه‌م سوودانه‌ی ده‌بێت: ١- فێربوونی به‌ندایه‌تی وچه‌سپاندنی بۆ خوای گه‌وره... ٢- هه‌ر له سیره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم مرۆڤێكی ئاسایی بووه... ٣- ناسینی مامۆستا ونمونه‌ی پێشه‌وامان....
Author: مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا فایق
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com
ئاشكرایه دوا سروشت وبه‌رنامه‌ی خوا بۆ سه‌ر زه‌وی به‌گشتی و ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌تی، بریتیه له به‌رنامه‌ی ئیسلام، سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌میش له‌م به‌رنامه‌یه بریتیه له قورئانی موزن. خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م كتێبه دانه‌ره‌كه‌ب به‌ڕێز غه‌ریب حه‌سه‌نه، وه‌سه‌نته‌ری حیكمه بۆ فێركردن و پێ له‌به‌ركردی قورئانی پیرۆز چاپیان كردوه، وه له‌چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كی پێك دێیت كه ئه‌مانه‌ن: ١- پێناسه‌ی قورئانی پیرۆز... ٢- گه‌وره‌یی وفه‌زڵی فێربوونی قورئانی پیرۆز... ٣- فه‌زڵ وگه‌وره‌یی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز... ٤- ئاداب وڕه‌وشته گشتیه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
Author: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org